بەدواداچوون دەکرێ

ئاغجەلەر؛ رۆنی رەش دانیشتووانی گوندێکی “هەراسان” کردووە

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

لە گوندی “قەمیشە”ی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر، پاشماوەی سووتەمەنی رۆنى رەش رشێندراوە و هاوڵاتیانی گوندەکە هەراسان بوون بە بۆنەکەی، دەڵێن، شەوی رابردوو ئەو کارە کراوە.

شاهۆ وەلید، دانیشتوی گوندی قەمیشە بە 964ی وت، بەدیاری کراوی لە درەنگانی شەوی رابردوو، هەستمان بەبۆنەکە کرد، نەماندەزانی چیە و سەرچاوەکەی لەکوێوەیە، بۆنەکە تەواوی گوندەکەی هەراسان کردووە.

کاتێک بەیانی لەگەڵ چەند گەنجێکی سنورەکە بەدواداچون دەکەن، دەبینن تەنیا بەدووری دوو کیلۆمەتر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پاشماوەی ئەو سوتەمەنیەی پێی بووە و لەنزیک گوندەکەیان خاڵی کردووەتەوە و بووە بەهۆی بڵاوبونەوەی بۆنە ناخۆشەكە.

964 پەیوەندی بە بەڕێوەبەر ناحیەی ئاغجەلەر هێمن بەهجەت کرد، ئەو وتی، “لە بەیانی زووتر نییە سەرجەم لایەنە ئیدارییەکانی ناحیە ئاگادار دەکەینەوە لەسەر ئەو پرسە، بەڵکو بەپەلە بەدواداچون بکەن تاوەکو ئەو کەسە بدۆزرێتەوە کە کارەکەی ئەنجامداوە و رووبەڕوی یاسای بكەینەوە”.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر دوینێ شەو 24.3.2025 لەسنوری ناحیەی ئاشتی بەهەمان شێوە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر هەمانکاری ئەنجامدا و پاشماوەكە تێکەڵ بەئاوی زێی بچوک بوو، بەسەدان ماسی لەئاوەکادا مرداربوونەوه و پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی هەریەک لە قەزای کۆیە تەق تەق بۆ ماوەیەکی کاتی راگیران.

پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح

رژانی سوتەمەنی ئاستەنگی هاتوچۆی لەسەر رێگای تەکیە – ئ�...

رژانی سوتەمەنی ئاستەنگی هاتوچۆی لەسەر رێگای تەکیە – ئاغجەلەر دروستکرد