"لەپێناو پاروویەک نان و کڕینی جەژنانە بۆ منداڵە ساواکەی کوژرا"

باوکی کۆڵبەرێک دوای کوژرانی کوڕەکەی گلەیی لە بەرپرسانی ئێران دەکات

964+

شۆڕش قادری

باوکی سینا رۆستەم پوور ئەو کۆڵبەری لە سنووری شاری بانەی سەربە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا، چووەتە سەر گۆڕی کوڕکەی و گلەیی لە هێزە ئەمنییەکان و بەرپرسانی شارەکە و ئێران دەکات.

سینا رۆستەم پوور تەمەن 24 ساڵ و کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە لە بەرەبەری نەورۆزدا و لەکاتی کۆڵبەریدا کوژرا و دوای خۆیشی، ژنێک و منداڵێکی یەک مانگانەی بەجێهێشتووە.

بەپێی ئەو گرتەڤیدیۆیەی دەست 964 کەوتووە، باوکی سینا چووەتە سەر گۆڕی کوڕەکەی و بە تووڕەیی و دڵێکی پڕەوە دەڵێت، کوڕەکەی بۆ پاروویەک نان و کڕینی پێداویستی جەژن، ناچاربووە کۆڵبەری بکات و خوێنی بە ناحەق رژاوە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ساڵی 2024، 57 کۆڵبەر لە سنورەکانی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 280 کۆڵبەریش برینداربوون.

رەقبوونەوە لە بەفردا؛ 24 کۆڵبەر کوژراون یان گیانیان لەد...

رەقبوونەوە لە بەفردا؛ 24 کۆڵبەر کوژراون یان گیانیان لەدەستداوە

کۆڵبەرێک لەسەرما رەق بووەوە؛ تەرمەکەی لە پزیشکی دادی س...

کۆڵبەرێک لەسەرما رەق بووەوە؛ تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە