دیمه‌نێك له‌كاتى رێزلێنانه‌كه ... وێنه: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین .
"پیاوێكی دڵسۆز و به‌په‌رۆشه بۆ ژینگه"
ئه‌و ژینگه‌پارێزه‌ى راپه‌ڕین كه یه‌ك ملیۆن فلته‌رى جگه‌ره‌ى كۆكردبووه‌وه رێزى لێندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین رێزلێنانی بەخشیە سۆران دڵپاك، ئه‌و ژینگه‌پارێزه‌ى كه یه‌ك ملیۆن فلته‌رى جگه‌ره‌ى جگه‌ره‌كێشه‌كانى رانیه له شوێنه گشتییه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، پیاوێكی دڵسۆز و به‌په‌رۆشه بۆ ژینگه.
سۆران حسێن عه‌بدوڵا، ناسراو به سۆران دڵپاک، ده‌رچووى زانكۆیه له به‌شی ژینگه، له ناحیه‌ى چوارقوڕنه‌ى ئیداره‌ى راپه‌ڕین داده‌نیشێت و ماوه‌ى 14 ساڵه خه‌ریكی كارى ژینگه‌پارێزییه.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بڵاویكرده‌وه، ئەم ژینگەپارێزە لەماوەی رابردوودا و بەردەوام خزمەتی زۆری بە ژینگەی شار و دارستانی دەستکردی رانیە و سروشتی ناوچەکە کردووە ، وەک پارێزەر و دۆستی ژینگە لە ئیدارەی راپەڕین دەناسرێتەوە، بۆیه رێزلێنایان پێشكه‌ش كردووه.
سۆران دڵپاک، به 964ـى راگه‌یاند، سوپاسی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌كات كه رێزلێنانه‌كه‌یان پێشكه‌ش كردووه و ده‌شڵێت “له‌گه‌ڵ رێزلێنانه‌كه هاوكارى مادیشیان كردووم”.
پێشتر سۆران به 964ـى وتبوو، له‌ساڵى 2010 ـه‌وه خه‌ریكى كاری ژینگه‌پارێزییه‌و كارى جۆراوجۆریشی كردووه به‌ڵام سه‌ره‌نجڕاكێشترین كارى پاككردنه‌وه‌ى پاشماوه‌ى جگه‌ره‌كێشه‌كانه.
له‌و ماوه‌یه‌ى ده‌ستى داوه‌ته كارى ژینگه‌پارێزى جگه له كۆكردنه‌وه‌ى فلته‌رى جگه‌ره‌كان، كارى پاككردنه‌وه‌ى سه‌رشه‌قامه‌كان و مه‌زراو مه‌نهۆڵیش كردووه و وه‌كو هاوكارییه‌كیش قوتابخانه‌كانى خاوێن كردووه‌ته‌وه.
پێشتر 30 رێزلێنانى له‌لایه‌ن فه‌رمانگه و شوێن و كه‌سایه‌تى جیاوازه‌وه پێشكه‌ش كراوه و به‌مه‌ى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕینیش رێزلێنانه‌كانى ده‌بێته 31 دانه.