هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە

لە سێ رۆژدا 10 ماتۆڕسکیل لە خورماتوو دزراون

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە ماوەی تەنیا سێ رۆژدا و لە سێ گەڕەکی جیاوازی قەزای خورماتوو 10 ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان دزراون و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بەتۆمەتی دزینیان دەستگیرنەکراوە.

عەقید سەلام جەمال، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان لە خورماتوو بە 964ـی وت، “هۆکاری سەرەکی دزینی ماتۆڕسکیلەکان، خودی شۆفێرانی ماتۆڕسکیل خۆیانن، چونکە لەکاتی وەستاندن و بەجێهیشتنی ماتۆڕسکیلەکانیان، زۆر جار سویچی لەسەر جێدەهێڵن یاخود بەکراوەیی جێیدەهێڵن، ئەمەش وادەکات ببێتە کار ئاسانی بۆ دزینیان”.

خاوەنی ماتۆڕسکلەکان سکاڵایان تۆمارکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنانەت نەتوانراوە هیچ تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێت، چونکە بە وتەی عەقید سەلام، ئەوانەی ئەو کارە دەکەن زۆر جار ماتۆڕەکان دەبەنە شارێکی تر و لەوێ ساغی دەکەنەوەو دەیفرۆشن، یاخود سەرجەم کەرەستەکانی ماتۆڕەکە دەگۆڕن و ناناسرێتەوە.

هەرچەندە لە ماوەکانی رابردوودا لە خورماتوو دزینی ماتۆڕسکیل هەبووە، بەڵام ئەمە یەکەم جارە بەم رێژە زۆرە و لەماوی تەنها سێ رۆژدا 10 ماتۆڕسکیل بدزرێت و تائێستاش هیچ کەسێک بەتۆمەتی دزینیان دەستگیرانەکراوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

پۆلیس و ئاسایش بەدوای ماتۆڕی دەنگدار و چەکی بێ مۆڵەت دە...

پۆلیس و ئاسایش بەدوای ماتۆڕی دەنگدار و چەکی بێ مۆڵەت دەگەڕێن