لە کەرکوک

کەسێک گیانی لە دەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

لە شەقامی فرۆکەخانەی کەرکوک بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لە دەستدا سێ کەسی دیکەش بریندار بوو.

ئەفسەری پۆلیس، عەلی ئەنوەر لە پۆلیسی هاتوجۆی کەرکوک بە 964ـی وت، روداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی و تویۆتا کامیری بووە هۆکارەکەی بۆ خیێرایی لێخوڕینی شۆفێری نیسان سەنییەکە دەگەڕێتەوە، کە خۆی پێ نەگیراوەتەوە خۆی کێشاوە بە تویۆتا کامیرییە کەد.

بەهۆی رووداوەکە چوار کەس بە سەختی بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکان بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە، ئەوەی  گیانی لە دەستداوە تەمەنی 39ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی خەزڕای شاری کەرکوکە.

دیمەنی رووداوەکە؛