هاتوچۆ لێکۆڵینەوە دەکات

لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ شەش کەسی بریندار کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

لەناو شاری کەلار بەهۆی سێ رووداوی هاتووچۆوە شەش کەس برینداربوون، رووداوەکان لە جۆری پێکدادان بوون.

ئەمشەو، یەکشەممە 23.3.2025، بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆی جۆری پێکدادان شەش کەس برینداربوون، رووداوەکان بەشێوەیەک بووە لە گەڕەکی جوتیاران نیسان ناڤارا و پاسکیلێک پێکیاندادا بەهۆیەوە پاسکیل سوارەکە لەدایک بووی ساڵی 2014 بووە برینداربووە.

هاوکات رووداوێکی تری پێکدادان لەنێوان دوو ماتۆڕسکیل لە “شەقامی سەد ماڵەکە ” روویدا بەهۆیەوە لێخوڕی هەردوو ماتۆڕ سکیلەکە برینداربوون.

لەسەر رووداوی سێیەم هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، رووداوی سێ یەم لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی بوخاری روویدا لەنێوان نیسان سەنی و تۆیۆتا کراون بەهۆیەوا سێ کەس برینداربوون، بریندارەکان شۆفێری هەردوو ئۆتۆمێلەکە و سەرنشینێکی نیسان سەنیەکەیە بووەن.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لەرووداوەکە دەستپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکان.

لەلایەن کارمەندێکى ئاسایشەوە رێگرى لە کاسبکارانى عەلو...

لەلایەن کارمەندێکى ئاسایشەوە رێگرى لە کاسبکارانى عەلوەى کەلار کراوە بچنە ژوورەوە