خەڵک هەنگاوەکەى 964 بە دروست دەزانن

بۆچى رووداوەکانى کوشتن زۆر بوون

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

لەگەڵ زۆربوونى رووداوەکانى کوشتن لە مانگى رەمەزاندا 964 لە هەنگاوێکى بەرپرسیارانەدا بڕیاریدا تا رەوینەوەى دۆخەکە بۆ ماوەیەک رووماڵى هەواڵەکانى کوشتن رابگرێت، هاوڵاتیانیش پێیانوایە دەستپێشخەرییەکەى 964 هەنگاوێکى دروستە بە ئاراستەى یارمەتیدانى دۆخى دەروونى خەڵک.

964 لە هەولێر و سلێمانى راو بۆچوونى خەڵکى لەبارەى هۆکارەکانى زۆربوونى رووداوەکانى کوشتن وەرگرت و لێى پرسین چ شتێک هۆکارى زۆربوونى رووداوەکانى کوشتنە؟، هاوڵاتیان ئەم هۆکارانەیان دیاریکرد.
یەکەم: لاوازى پەروەردەى خێزانى
دووەم: لاوازى دەسەڵات و سەروەرنەبوونى یاسا
سێیەم: گەشەى بیرى توندڕۆیى
چوارەم: قەیرانى دارایى و کێشەى موچە
پێنجەم: جێبەجێنەکردنى سزاى لەسێدارەدان
شەشەم: دووربوون لە ئیمان و نەبوونى گیانى لێبووردەیى.

لەبارەى دەستپێشخەرییەکەى 964 بۆ رووماڵنەکردنى رووداوەکانى کوشتن بۆ ماوەیەکى کاتى، هاوڵاتیان هەنگاوەکەیان بە دروست پێناسەکرد و پێیان وایە هەنگاوێکە بە ئاراستەى یارمەتیدانى دۆخى دەروونى خەڵک.

لە ڤیدیۆکەدا خۆتان گوێ لە راوبۆچوونى خەڵک بگرن و بۆچوونیان لەبارەى ئەو دوو پرسیارەوە بزانن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رووماڵی هەواڵەکانی کوشتن رادەگرین

رووماڵی هەواڵەکانی کوشتن رادەگرین