گرافیک؛ 964+
بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵه
20 خێزانى بێ باوك له هه‌ریر مانگانه هاوكارى ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى هه‌ریر، رێكخراوێكی خێرخوازى لیستى خێزانه كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاره‌كانى لایه و روو له كه‌سانى سه‌رمایه‌دار و خواپێدو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌هاوكاریكردن بێبه‌شیان نه‌كه‌ن، بۆئه‌مه‌ش توانیویانه هاوكارى مانگانه بۆ 20 خێزانى بێ باوك دابین بكه‌ن.
كەریم برایم مەرزانی، سەرۆكی رێكخراوى هه‌ریری من بۆ كارى مرۆیی به 964ـى وت، له‌لایه‌ن كه‌سه خێرخوازه‌كه‌وه هاوكاری مانگانه بۆ 20 خێزان دابین كراوه كه باوكیان نه‌ماوه.
وتیشی “هاوكارییه‌كه بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵه و بۆ هه‌ر خێزانێك 100 دۆلار دابین كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ 10 خێزانى یه‌كه‌م ده‌ستیان به دابه‌شكردنى هاوكارییه‌كه كردووه و 10 خێزانه‌كه‌ى دیكه‌ى له دااهتوویه‌كی نزیكدا كه پاره‌كه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشت ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كه‌ن.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان ئه‌م رێكخراوه توانیان له‌لایه‌ن خێرخوازێكه‌وه ، هاوكارى مادى بۆ 27 ژینگه‌پارێزى قه‌زاكه دابین بكات كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێك بوو موچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو و بۆهه‌ر ژینگه‌پارێزێك بڕی 150 هه‌زار دیناردابینكرا.
به‌پێی ئامارێك، كه رێكخراوى هه‌ریری من به 964ـى داوه، له ساڵى 2024 توانیویانه بڕى 722 ملیۆن دینار و له‌ساڵى 2023 ش بڕى 720 ملیۆن دینار له سه‌رمایه‌داران و خێرخوازان كۆبكه‌نه‌وه و دابه‌شی سه‌ر خێزانه كه‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن نه‌خۆشه‌كانى سنوورى قه‌زاى هه‌ریری بكه‌ن.