کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای مەزارگەی ئەنفالکراوان لە گەرمیان بەردەوامە - وێنە: رێگاوبانی گەرمیان
رێگاوبانی گەرمیان:
35٪ـی کارەکانی دروستکردنی رێگای مەزارگەی ئەنفالکراوان لە گەرمیان تەواو بووە
964+
شۆڕش قادری
کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای مەزارگەی ئەنفالکراوان لە گەرمیان بەردەوامە و تائێستاش 35٪ـی کارەکانی تەواو بووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، ئیش و کار لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای مەزاری ئەنفالکراوەکان لە گەرمیان و بەیەکەوە بەستنی رێگای بینای نزیکی مەزارەکە و رێگای گوندی دێبنە و چاڵەسورک لە ناحیەی سەرقەڵا لە شاری کفری بەردەوامە و تا ئێستا 35٪ـی کارەکانی تەواو بووە.
درێژی رێگاکە 6.4 کیلۆمەترە و بەگوژمەی نزیکەی 500 ملێون دینار لە لایەن کۆمپانیای دەرسیمـەوە جێبەجێ دەکرێت.