لە سەرەتای پشووەکانی نەورۆزەوە

زیاتر لە 24 هەزار گەشتیار لە مەرزی باشماخەوە هاتوچۆیان کردووە

964+

شۆڕش قادری

لە سەرەتای پشووەکانی نەورۆزەوە، زیاتر لە 24 هەزار گەشتیار لە مەرزی باشماخەوە هاتوچۆیان کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری عەبدولڕەحمان حوسێنی جێگری بەڕێوەبەری رێگاوبانی پارێزگای سنە بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتای پشووەکانی نەورۆزی ئەمساڵ، زیاتر لە 24 هەزار گەشتیار لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاتوچۆیان کردووە و ئامارەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەو کاتەدا 37٪ زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، 56٪ـی ئەو گەشتیارانە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوون و هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و 46٪ـیشیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون و سەفەری ئێرانیان کردووە.

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، یەكێكە لە چوار مەرزە نێودەوڵەتییەكەی هەرێمی كوردستان و قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبەستێتەوە، نزیكەی شەش كیلۆمەتر لە پێنجوێنەوە دوورە و بە یەكێك لە دەروازەی گرنگەكانی سەرچاوەی داهاتی هەرێم دادەنرێت.

زیاتر لە 27 تۆن شووتی لە مەرزی باشماخەوە گەڕێندرایەوە ب...

زیاتر لە 27 تۆن شووتی لە مەرزی باشماخەوە گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

هاتوچۆی گەشتیار لە مەرزەکانی باشماخ و سەیرانبەن زیادی ...

هاتوچۆی گەشتیار لە مەرزەکانی باشماخ و سەیرانبەن زیادی کردووە