ناو بازاڕی رانیە - وێنە: 964
بە پیادە بچن و بێن
بۆ سێ کاتژمیر شەقامێکی رانیە شەوانە دادەخرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
ھاتوچۆی راپەڕین، شەقامێک لە ناوبازاڕی رانیە و شەوانە تا کۆتایی مانگی رەمەزان دادەخات و لە ماوەی سێ کاتژمێردا هیچ ئۆتۆمبێلێک بۆی نییە هاتوچۆ لەو رێگەیەوە بکات.
بە درێژایی شەوانی مانگی رەمەزان کاتژمێر 9:00 بۆ 12:00ی شەو ماوەی داخستنەکە دەبێت.
رۆژی 22.3.2025، هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئاگاداری شۆفێران دەکەن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بڕیار دراوە لە سبەی شـەوی رۆژی یەکشەممە 23.3.2025، تا کۆتایی هاتنی مانگی رەەمەزان شەقامی گەڕەکی نـەورۆز دابخرێت.
شەقامەکە شەوانە، لە ماوەی نێوان کاتژمێر 9:00 تـا 12:00ی شەو بەربەست دەکری، تەنیا بە پیادە هاوڵاتیان دەتوانن ئەو شەقامە لە ناوەندی شارەکە بەکاربهێنن و هاتوچۆی بازاڕ بکەن.