پاشماوەی دۆرنە تێک شکاوەکە _ وێنە: میدیا خۆجێییەکان
دەڵێن، هی تورکیا بووە
ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر: درۆنێکمان خستەخوارەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر باسی لەوەکردووە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورکیایان خستووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ شەممە 22.3.2025، ئەنجومەنی سەربازیی تل تەمری سەر بە کانتۆنی جەزیرە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە میدیای نزیک لە پەکەکەی وتووە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورکیایان لە تل تەمر خستووەتە خوارەوە.
میدیای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” باسی لەوەکردووە، درۆنەکە بە نزمی بەسەر ئاسمانی تل تەمردا سووڕاوەتەوە و پێش ئەوەی کە هیچ ئامانجێک بپێکێت، لەلایەن شەڕڤانانەوە خراوەتە خوارەوە.