وەک یەکەم بەنداوی کوردستان
بەنداوی سماقوڵی تێرئاو بوو و سەرڕێژی کرد
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
سەرەڕای کەمبارانیی ئەمساڵ، بەنداوی سماقوڵی وەک یەکەم بەنداوی کورستان لە سنووری کۆیە تێرئاو بوو و سەرڕێژی کرد.
نەوا محەمەد بەڕێوەبەری بەنداو و ئاودێری کۆیە بە 964ـی وت، “دوای بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو، ئاوێکی باش لە چەم و رووباڕەکانەوە رژاوەتە ناو بەنداوی سماقوڵی و سەرڕێژی کردووە”.
وتیشی، لە سنووری کۆیە جگە لە بەنداوی سماقوڵی هیچ بەنداوێکی تر پڕ نەبووە و سەرڕێژی نەکردووە.
بەنداوی سماقوڵی یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی هەرێمی کوردستان و نزیکەی هەشت ملیۆن مەتر سێجا، ئاو لەخۆدەگرێت، لەم وەرزەشدا دیمەنێکی دڵڕفێنی بەناوچەکە بەخشیوە، خوا دایناوە بچێتە قەراغ بەنداوەکە و چاییەکی کتریە رەش بخۆیتەوە.