پەناگەکەیان لەبیرکراوە و 700 سەگ پشتگوێخراون
نۆ مانگە بەتەنیا چاودێری سەگ دەکات
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ماوەی نۆ مانگە پیاوێک بە تەنیا چاودێری شێڵتەرێکی سەگ دەکات، کە کەوتووەتە ناحیەی لەیلانەوە لە پارێزگای کەرکوک.
ئێستا شێڵتەرەکە پشتگوێ خراوە و نە خواردن و نە دەرمانی بۆ دابین ناکرێت، ئاژەڵدۆستان بەپێی توانا خواردن بۆ سەگەکان دەهێنن، بەڵام نەخۆشی لەنێو سەگەکاندا بڵاوبووەتەوە و تووشی نەخۆشی بوون و لە برسا پەلاماری یەکتر دەدەن.
ئیبراهیم حەسەن چاودێری شێڵتەرەکەیە و بەردەوام لای دەگەکان و لە شێڵتەکە دەمێنێتەوە و دەڵێت، نۆ مانگە نەمتوانیوە بگەڕێمەوە ناو خێزانەکەم و هیچ مرۆڤێک نابینم جگە لە سەگ.
باس لەوەش دەکات، سێ مانگە هیچ مووچەیەکی وەرنەگرتووە و ئیتر ماندوو بووە و ناتوانێت لەوە زیاتر بەدیار سەگەکانەوە بمێنێتەوە.
قایمقامی کەرکوک و لایەنی پەیوەندیدار ئامادە نین لەسەر ئەم بابەتە هیچ لێدوانێک بدەن و چارەنووسی سەگەکان و چاودێرەکەشییان بەنادیاری دەمێنێتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر