لە رەمەزاندا
“ئاگاداری خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکانبە”
964+
ژووری هەواڵ
لەگەڵ رۆژوو گرتن پێویستە ئاگاداری تەندروستی خۆت بیت و لە دوای بەربانگ تا پارشێو بڕێکی باش ئاو بخۆیتەوە، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریەکانی گورچیلە و میزەڕۆ د.ئەحمەد عەبدولحەمید جاف رێنماییتان دەکات، لە ژەمی پارشێوان خۆمان بە دووربگرین لە خواردنە چەور و سوێرەکان و خواردنەوە گازیەکان و وزە بەخشەکان.
هاوکات باس لەوە دەکات زیاتر گرنگی بدرێت بە سەوزە و میوە، بەڵام بە رۆژ پێویستە خۆت بە دوور بگریت لە کارە قورسەکان و گەرمای رۆژ و لە بەربانگدا سێ بۆ چوار پەرداغ ئاو بخورێتەوە دواتر دوای نیو کاتژمێر نان بخۆیت، پاشان بە شێوەیەکی ئاسایی دەست بکات بە ئاو خواردنەوە.