مەشخەڵی ئاگری نەورۆز _ وێنە:964
دەستخۆشی دەکات
قایمقام: مەراسیمی نەورۆز لە سلێمانی بێ رووداوی نەخوازراو بوو
964+
ئەحمەد مستەفا
کردنەوەی ئاگر و مەراسیمی نەورۆز لە سلێمانی بەسەرکەوتویی و بەبێ هیچ رووداوێکی نەخوازراو بەڕێوەچوو، هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و تەواوی فەرمانگەکان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە وەکو یەک تیم کاریان کردو رێگەیان نەدا روداوی نەخوازراو دۆخی چالاکییەکان و دڵخۆشی هاوڵاتیان تێک بدات.
ئەوە قسەی ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانییە کە بەبۆنەی مەراسیمەکانی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.
قایمقام لە فەیسبووکی فەرمانگەکەی ئەوەشی نوسیوە، دەستخۆشی لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و لایەنە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان دەكەم، کە سەرەڕای زۆری چالاکییەکان و کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان و گەشتیاران لە چەند شوێنێکی جیاواز، تەواوی مەراسیمەکانی رۆژی نەورۆز و کردنەوەی ئاگر بەسەرکەوتویی و بەبێ هیچ روداوێکی نەخوازراو ئەنجام دران.
سەرباری هۆشیاری و دڵسۆزی هاوڵاتیانی شارەکەمان، هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و تەواوی فەرمانگەکان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە وەکو یەک تیم کاریان کرد و رێگەیان نەدا رووداوی نەخوازراو دۆخی چالاکییەکان و دڵخۆشی هاوڵاتیان تێک بدات، ئاوات محەمەد وای نوسیوە.