دیمەنی پەڕێنەوەی ژمارەیەک کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز
ژن و منداڵیان لەگەڵدایە
ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە ئاوەکانی فەڕەنسا گیریانخواردووە
964+
ژووری هەواڵ
ژمارەیەک کۆچبەری کورد بە مەبەستی گەیشتن بە بەریتانیا لە ئاوەکانی فەڕەنساوە بە بەلەم بەڕێکەوتوون، بەڵام بەهۆی کێشەیەک لە بەلەمەکەیان گیریانخواردووە.
ئەمڕۆ هەینی 21.3.2025، رەنج پشدەری، چالاكوانی مافی كۆچبەران و رۆژنامەنووس بە 964ـی راگەیاند، نزیکەی 60 کۆچبەر لە دەوروبەری کاتژمێر 3:00ـی بەیانی بەڕێکەوتوون بە مەبەستی گەیشتن بە بەریتانیا و لە ئاوەکانی فەڕەنسا گیریانخواردووە.
کۆچبەرەکان قسەیان بۆ رەنج پشدەری کردووە و وتویانە، پۆلیسی فەڕەنسا چاودێریان دەکات، بەڵام ئەوان نایانەوێت بگەڕێنەوە و مەبەستیانە بگەنە بەریتانیا.
“زۆربەی کۆچبەرەکان کوردن و خەڵکی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانن، بە وتەی خۆیان خێزان و ژن و منداڵیشیان لەگەڵدایە”، رەنج پشدەری وای وت.