لە هەولێر بەڕێوەچوو

محەمەد ئیبراهیم بە 9 خاڵ بووە پاڵەوانی یاری دامە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

یاریزان لە پارچە جیاوازەکانی کوردستانەوە بەشداریان تێدا کردووە، هێشتا یارییەکان تەواو نەببوون، بەڵام بەرزی ئەنجامەکەی محەمەد ئیبراهیمی کرد بە پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکە.

پارێزگای هەولێر پاڵەوانێتییەکەی رێکخست بوو، سێ پاڵەوانی یەکەم خەڵات دەکرێن بە بڕە پارەیەک، پلەی یەکەم 300 هەزار، پلەی دووەم 200 هەزار و پلەی سێیەم 150 هەزار دینار.

بە بەدەستهێنانی نۆ خاڵ محەمەد ئبراهیم، براوەی پاڵەوانیەتیەکە بە 964ی وت، ئەو جگە لەم پاڵەوانیەتیە پێنج جاری تر پاڵەوان بووە لە یاری دامە، ئەمرۆش بە بەدەستهێنانی سەرجەم خاڵەکان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

ئەو داوایکرد، حکومەت و بەرپرسانی ئیداریی و وەرزش پاڵپشتیان بن بۆ ئەو یارییە، بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە یاری دامە بدەن و زیاتر پێشی بخەن.

شکور ساڵەیی، وەک بەتەمەن ترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە کە 50 ساڵە ئەو یارییەکە دەکات بە 964ی، وت، حەزدەکەم خەڵک بزانن دۆمینە و دامە کورد دای مەزراندوون.

لەبارەی رێکخستنی پاڵەوانێتییەکە، رزگار عەبدولواحید، رێکخەر بە 964ی وت، پاڵەوانیەتییەکە بە بەشداری 52 یاریزان لە دوو رۆژ  و یاریزانان لەپارچەجیاجیاکان بەشداریان کردوە، یاریەکە بە پرۆگرامی سویسڕی بەڕێوەچوو.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بە چوار سیفات جوانترین کۆتری ئولفا لە هەولێر هەڵبژێردر...

بە چوار سیفات جوانترین کۆتری ئولفا لە هەولێر هەڵبژێردرا