كەركوک
ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و شۆفێرەکەیشی گیانی لە دەست دا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
لە گەڕەکی قەسابخانەی شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێک بە شۆفێرەوە گڕی گرت و سووتا، شۆفێرەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
یەڵماز موراد، شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی تەکسی لە جۆری شۆفرلێت ئەڤیو، گڕی گرت بەهۆی بەهێزیی ئاگرەکەوە شۆفێرەکەی دەرگای لە سەری داخراوە و نەیتوانیوە خۆی رزگار بکات، بۆیە كە گەیشتینە سەر رووداوەكە، شۆفێرەکە گیانی لەدەست دابوو.
سەرچاوەیەک لە نەهێشتنی تاوانی ئازادی، بە 964ـی وت، دەستبەجێ تیمێکیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، تا ئێستا روون نەبووەتەوە هۆکاری گڕگرتی ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی شۆرتی کارەبای ئۆتۆمبێلەکە یان هۆكارێكی دیكە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا