چیرۆکى ژیانى مام عوسمان

40 ساڵە حەماڵم و لە توانامدا نەماوە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

تەمەنى 71 ساڵە و 40 ساڵى بە حەماڵى بەڕێکردووە، بارە قورسەکانى سەرشانى پشتیان چەماندووەتەوە، رۆژکار تێپەڕى، بەڵام بۆ مام عوسمان دەروێش نەبووە هۆى سوککردنى ئەو بارەى لەسەرشانییەتى.

عوسمان دەروێش، لەدایکبووى 1954ـە، دانیشتووى گوندى ناوگردانە لەبەرى چەمى تانجەڕۆ، بەڵام رۆژانە بۆ حەماڵى دێتە سلێمانى.

کەسانى وەک مام عوسمان ئەگەر لە کەرتى حکومی کارمەند بوونایە، 11 ساڵ بوو خانەنشین دەبوو، بەڵام ئەو سەرەڕاى هەڵکشانى و لاوازبوونى جەستەى، کەچى بۆ بژێوى خێزانەکەى شانى داوەتە ژێر بارە قورسەکان و بە حەماڵى قوتى ماڵ و منداڵەکەى دابین دەکات.

ئەو بۆ 964 قسەى کرد و دەڵێت، لەناوگردانەوە بە 1500 دینار دێتە سلێمانى و بە 1500 دینار دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ تەنیا دوو هەزار دینار کارى کردووە، وەک دەڵێت، ئەگەر هاوکارى خەڵک نەبێت، خێزانێکى چوارکەسى بەمە بەخێو ناکرێت.

پەیامنێرى 964 لێى پرسى تاقەتى ئەو ئیشەت ماوە؟، لە وەڵامدا وتى،”قورسە بەڵام چى بکەین، دەسەڵات هەیە؟.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چیرۆکى ژنێکی غەریبە؛ بۆ تاڵى رۆژگار شیرینى دەفرۆشێت

چیرۆکى ژنێکی غەریبە؛ بۆ تاڵى رۆژگار شیرینى دەفرۆشێت