نەخۆشی شەکرەی ھەبووە

پیاوێکی کەلاری لە مەککە کۆچی دوایی کرد

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

پیاوێکی دانیشتووی قەزای کەلار، کە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە رۆیشتبووە وڵاتی سعودیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19.3.2024 لەدوای نوێژی نیوەڕۆ کۆچی دوایی کرد.

ئەو پیاوە ناوی شوان عەلییە، تەمەنی 50 ساڵە، خەڵکی گوندی عیساییە، ماڵیان لە گەڕەکی بەردەسورە لە قەزای کەلارە.

ئەحمەد عیسایی، ھاوڕێ و ناسراوی ئەو پیاوەیە و ئەویش بەھەمان مەبەست لە وڵاتی سعودیەیە بە 964ـى وت، ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ ویستوویەتی بڕواتەوە بۆ ھۆتێل پشوو بدات، لە رێگە جەڵدە لێیداوە و کەوتووە بە زەویدا و کۆچی دوایی کردووە.

“بە ئۆتۆمبێلی خۆی ھاتبوو بۆ ئەنجامدانی عەمرە، خێزانەکەی، خوشکەزایەکی و خێزانی خوشکەزاکەی لەگەڵ بووە”، ئەحمەد عیسایی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هاوڕێکەی نەخۆشی شەکرەی ھەبووە، ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی مەککەیە و سبەینێ دوای نوێژی بەیانی ھەر لە مەککە دەنێژرێت”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دوو عومرەکاری کورد لە مەککە کۆچی دواییان کرد

دوو عومرەکاری کورد لە مەککە کۆچی دواییان کرد