ڤیدیۆیەكی تایبەت بۆ 964
منداڵانی گوندی گوهەرزێ لەگەڵ دەنگی شەڕ و تۆپباران یاریی بە ئاگر دەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ڤیدیۆیەك بۆ 964 هاتووە، منداڵانی گوندی گوهەرزێ سەرەڕای بوونی تۆپباران و دەنگی تەقوتۆق لە چیا و گردەكانی دەوروبەری، خەریكی یاریكردنن و زۆر گوێی پێنادەن، لە كاتێكدا مەترسییەكی راستەقینە لەوێدا هەیە.
گوندی گوهەرزێ، كە دەكەوێتە سنووری قەزای ئامێدی، ماوەیەكی زۆرە خەڵكەكەی لە ژێر رەحمەتی تۆپباران توركیا و شەڕ و بەگژیەكداچوونی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستاندا دەژین، بەڵام چاریان ناچارە و ژیانی خۆیان دەگوزەرێنن، هەرچەندە بارودۆخە مەترسیدارە.
هاوڵاتییەكی گوندەكە ئەمڕۆ ئێوارەی چوارشەممە 19.3.2025 ڤیدیۆیەكی بۆ تۆڕی 964 ناردووە، تێیدا خۆی باس لە بارودۆخەكە دەكات، كە دەنگی شەڕ و تۆپباران بە روونی و بە نزیكی دەبیسترێت، كەچی چەند منداڵێكی گوندەكە بە پایسكلێكەوە خەریكی یاریین و نە بایان دێ و نە باران و یاریی ئاگریین دەتەقێنن.
ژیان لە گوهەرزێ ماوەیەكی زۆرە لەمەترسیدایە و چەند جارێك تۆپ و فیشەكی شەڕ دەگاتە ناو گوندەكە و هاوڵاتیانیش بەركەوتوون، تەنانەت گولـلەتۆپ كەوتووەتە ناو ماڵان.
بە گوێرەی رووماڵی 964 لە رێگەی پەیامنێران و ژووری هەواڵەوە بۆ باردۆخی ناسەقامگیری قەزای ئامێدی، سنووری قەزاكە بە گشتی نزیكەی ساڵێكە كەوتووەتە سنووری شەڕ و هێرش و تۆپبارانەكانی توركیا و بەیەكدادانەكانیان لەگەڵ پەكەكە، بەشێك لە گوندەكانیش چۆڵیان كردووە و رەز و باخەكانیشیان جێهێشتووە، كە بە گشتی زیانێكی زۆر بەو ناوچەیە گەیشتووە و ژمارەیەك هاوڵاتییش كوژراو و بریندار بوون.
ئامێدی
لە بلاڤە تورکیا بۆردومان دەکات
پاشماوەی بۆردومان لە سەربان و حەوشەی ماڵەکانە
بەرپرسێک: ترسی دروستکردووە
لە دێرەلووک تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پەکە-کە ئەنجامدا
"تكایه واز له گوندهكهمان بهێنن و دووركهونهوه"
هاوڵاتیانى گوندى گوههرزێ دەڵێن دادو بێدادیانه بهدهست توركیا و پهكهكهوه
درۆنێكی بۆمبڕێژكراو بهماڵێكی ناحیهى دێرهلووكدا تهقییهوه
"سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە"