تۆمەتبارەکە ئیخباری کردوون

دوو کەسی دیکە لەسەر سوتاندنی بارھەڵگرەکانی کەلار دەستگیرکران

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە قەزای کەلار دەستکرابوو بە سوتانی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر، ئەمشەو لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە تاوانباری سەرەکی دەستگیرکرا.

دوای ئەوەش دوو کەسی دیکە دەستگیرکران.

ئەمشەو 19.3.2025، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە کەلار بە 964ی وت، دوای دەستگیرکردنی ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامدابوو، لەکاتی لێکۆڵینەوە ناوی دوو کەسی دیکەی بە ھێزە ئەمنییەکاندا، کە ھاوکاری بوون.

“دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ئەو دوو کەسەش دەستگیرکران کە ناویان درابوو لەلایەن تاوانبارەکەوە، ئەو سەرچاوەیە وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا سێ کەس لەسەر ئەو بابەتە دەستگیرکراون و لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی بارهەڵگرەکانی کەلار دەستگیر...

کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی بارهەڵگرەکانی کەلار دەستگیرکرا