دوای 60 ساڵ بە شێوەیەکی دیکە گوێتان لێی دەبێت
وەسێتی کرد ئەم هۆنراوەیە لەبیر نەکەن، بەڵام شتێکی زۆر جیاوازی بۆ کرا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لەبری چڵێک نێرگز سرودی جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە بۆ ئەم نەورۆزە دەکرێتە دیاری و عەزیز حەمەکەریمی موزیسیان لە 964 پێشکەشی دەکات.
عەزیز حەمەکەریم بۆ 964 باسی لە دیاریەکەی کرد و وتی، دەنگەکەی شاعیر ع ع شەونمە و بەشێکی لە قوتابخانەیەکی سێمانی لەلایەن چەند قوتابی و موزیسیانێکەوە وتراوە،
ع ع شەونم وەسێتی کردووە ئەم هۆنراوەیە لەبیر نەکەن، هەر وەک موزیسیان عەزیز باسی لێوەکرد، لە ساڵانی رابردوودا ع ع شەونم نامیلکەیەکی بچوکی دابەشکردووە بەسەر قوتابخانەکاندا لەگەڵ سیدیەک بە دەنگی خۆی چەند سرودێکی وتوەتەوە و لەوێوە دەنگی وەرگرتوە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح