لە ماڵ و بازاڕ دزیان کردووە
پۆلیسی هەولێر دوو دزی دەستگیر کرد
964+
شۆڕش قادری
دوو بۆرە دز لە هەولێر دەستگیر کران کە لە ماڵی هاوڵاتیان و بازاڕ دزییان کردووە و دەستیان لە هیچ نەپاراستووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کامێراکانی چاودێرییەوە ئەو دوو دزەی ناسیوەتەوە و ڤیدیۆی کاتی دزیکردنەکەشیانی بڵاوکردووەتەوە.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەو دوو تۆمەتبارە لە کۆگایەکی فرۆشتنی کەلوپەلی ناوماڵ و چێشتخانە لە شاری هەولێر، هەڵسابوون بە دزینی بڕی دوو هەزار و 600 دۆلار و بردنی نۆ لاپتۆپ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کەمترین کاتدا توانیویانە شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکەن و دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران دەستگیر کراون و دانیشیانناوە بە تاوانەکانیاندا.
تۆمەتباران ئێستا بەپێی ماددە 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.