تۆمەتبارێک
لە هەولێر دزى کردبوو لە حاجیاوا دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى حاجیاوا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە هەولێر بە تۆمەتى دزیکردن بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ دەرچوو بوو.
رابەر حەسەن، وتەبێژى نوێى پۆلیسى راپەڕین لە یەکەم لێدوانى میدیایدا بە 964ـى وت،”ئێوارەى 26.3.2024، هێزەکانمان لە بنکەى پۆلیسى ماکۆک لە قەزاى حاجیاوا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە سنورى پارێزگاى هەولێر تۆمەتبار بووە بە ئەنجامدانى چەندین تاوانى دزیکردن”.
بە وتەى وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین، ئەوانەى لە شوێنێک تاوان ئەنجامدەدەن لە ترسى دەستگیرکردن بەرەو شوینێکى دیکە دەچن، ئەو تۆمەتبارەش هەمان رێکارى ئەنجامدا بوو، لە هەولێر تۆمەتبار بوو بە دزیکردن لە چەند شوێنێک و بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ دەرچوو بوو و هاتبوو لە حاجیاوا خۆى حەشاردا بوو.
“بڕیارە دواى تەواوکردنى رێکارەکان لەلایەن پۆلیسى گرتن و گواستنەوە، تۆمەتبار بۆ هەولێر بگوازرێتەوە”، وتەبێژى پۆلیسى هاتووچۆى راپەڕین واى وت.