جەنجاڵی نامێنێت
شەقامی 100مەتری فراوان دەکرێت
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
بەشێک لە شۆستەکانی شەقامی 100مەتری هەولێر لادراون بەمەبەستی فراوانکردنی شەقامەکە و بڕیارە بەچەند قۆناغێک شەقامەکە فراوانتر بکرێت.
نیاز ساڵح، سەرۆکی شارەوانی چوار، بە964ـی وت،” بەهۆی جەنجاڵی و قەڵەباڵغیەکی زۆر پێمان باش بوو شەقامە لاوەکییەکانی تەنیشت 100مەتری لەگەڵ شەقامی 100مەتری تێکەڵ بکەین و زیاتر فراوانى بکەین”.
وەک باسى دەکات، فراوانکردنەکە بەچەند قۆناغێکە و سەرەتا ئەو شوێنانەى ستونى کارەباى لێ نییەـ شۆستەکان لادەدەن شەقامەکە فراوان دەکەن، ئەو بەشەشى کە شۆستەکان لادراون قیرى بۆ دەکرێت و شەقامەکە فراوان دەکرێت.
شەقامی 100مەتری هەولێر بەهۆی ژمارەی زۆری ئۆتۆمبێل و بوونی چەندین دوکان و بازاڕ لەسەری جەنجاڵیەکی زۆری بۆ شۆفێران دروستکردوووە و بەو فراوانکردنە بەشێک لەو جەنجاڵییە چارەسەر دەبێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح