تابلۆکانتان لە ستونەکان بکەنەوە

کارەباى سلێمانى هۆشدارى بە دوکاندار و شوێنە بازرگانییەکان دەدات

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى، داوا لە دوکاندان و شوێنە بازرگانییەکان دەکاتەوە، تابلۆکانى ریکلامى کە بە ستوونەکانى کارەبادا هەڵواسراون لێبکەنەوە.

بەپێى ئاگادارییەکە بێت، سەرجەم خاوەن شوێن و دوکان و لایەن و جێگا بازرگانییەکانی ناو شاری سلێمانی کە تابلۆی ریکلامی بازرگانیان بە ستونەکانی کارەبادا هەڵواسیوە، لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ هەستن بە لێکردنەوەی.

هەروەک باسکراوە، ئەگەر تا ئەو 10 رۆژە لێنەکرێنەوە، رێکارى یاسایی بەرامبەر خاوەن ریکلامەکە دەگیرێتەبەر .

خشتەى نوێى کارەباى مۆلیدەى کەرکوک بە دڵى خەڵکەکەى نییە

خشتەى نوێى کارەباى مۆلیدەى کەرکوک بە دڵى خەڵکەکەى نییە