دیمه‌نێكی گوندى كانى پانكه... له سۆشیاڵ میدیاى گونده‌كه وه‌رگیراوه.
نه‌خوێنده‌وارى نییه و دبلۆمى زۆره
گوندێكی شاره‌زوور ئاستى خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌واره‌كانى دانیشتوانه‌كه‌ى دیاریده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گوندێكی سنوورى شاره‌زوور له‌رێگه‌ى راپرسییه‌كه‌وه ئاستى خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار له‌ناو دانیشتوانه‌كه‌ى دیاریده‌كات و به‌پێی ئه‌و ده‌نگدانه‌ى تاوه‌كو ئه‌مڕۆش كراوه، هیچ كه‌سێكى نه‌خوێنده‌وار له گونده‌كه‌دا نییه.
کانی پانکە گونده‌كه‌یه، سه‌ر به ناوەندی قەزای سەیدسادقه و لەوه‌ته‌ى ساڵی 1919 لە لایەن کەسایەتی دیاری ناوچەکە ئاوەدانکراوەتەوە، ساڵی 1949 یەکەم قوتابخانەى لێ دروستکراوە و لە ئێستاشدا خاوه‌نى سێ قوتابخانه‌یە.
راپرسیه‌كه‌ى ئه‌م گونده له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامى ئه‌و ده‌نگدانه‌ى كه خه‌ڵكی گونده‌كه بۆ راپرسییه‌كه كردوویه‌تى زۆرترین كه‌سیان خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دبلۆم كه 40% و به‌كالۆریۆس 38%، ده‌رچووى ئاماده‌یی 13% یه .
هه‌ر به‌پێی راپرسییه‌كه، هیچ كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار له‌م گونده‌دا نییه و 2% خه‌ڵكه‌كه‌شی خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆران ، 4% ناوه‌ندى و 2%ـى سه‌ره‌تایی و ته‌نیا 1% كۆى دانیشتوانه‌كه‌ى خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دبلۆمى باڵایه.