حەماس هەڕەشە دەکات

ژمارەى کوژراوانى فەلەستینى بۆ 300 کەس بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشى ئاسمانى بەرفراوانى بۆسەر کەرتى غەزە دەستپێکردەوە و بەپێى دوا ئامار زیاتر لە 300 هاوڵاتى کوژراون، حەماسیش هێرشى توندى کردە سەر ناتانیاهۆ و دەڵێت،”دەیەوێت ئەو دیلانەى لەلامان ماون بیانکاتە قوربانى”.

بەپێى نوێترین زانیارییەکان، لە ئەنجامى بۆردومانى ئەم بەرەبەیانییەى ئیسرائیل بۆسەر ناوەڕاست و باشورى غەزە، زیاتر لە 300 هاوڵاتى مەدەنى کوژراون.

وەک باس دەکرێت، بۆردومانەکە خێمەى ئاوارەکانیشى کردووەتە ئامانج.

هەرچەندە تائێستا ئامارى کۆتایى رانەگەیەنراوە، بەڵام ژمارەى کوژراوان لە نێوان 300 بۆ 350 کەس دەبێت کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

کەمێک لەمەو بزوتنەوەى حەماس، راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و بەهێرشى توند بۆسەر ناتانیاهۆ دەستیپێکرد و بە شکاندنى ئاگربەست تۆمەتبارى کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بە شکاندنى ئاگربەست، ناتانیاهۆ بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ جەنگ، ئەمەش ماناى قوربانیکردنى دیلەکانە و دەرکردنى سزاى لەسێدارەدانە لە دیان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، نەتەنیاهۆ بەم کردەوانە دەیەوێت خۆى لە قەیرانەکان رزگار بکات.

پاساوى حکومەتى ئیسرائیل بۆ هێرشەکانى ئەم بەیانییە  ئەوەیە کە حەماس یارى بە کات کردووە لەبارەى ئازادکردنى بارمتەکان، جەختیش دەکاتەوە کە هێرشەکان بە هێزى سەربازى گەورەتر بۆسەر غەزە، بەردەوان دەبن.

ئەم هەفتەیە بڕیاری ئاگربەست لە غەززە رادەگەیەندرێت

ئەم هەفتەیە بڕیاری ئاگربەست لە غەززە رادەگەیەندرێت