دیمه‌نى ئه‌و دوو شوێنه‌ى قایمقامییه‌ت دایخستوون و له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بڵاوكردوونه‌ته‌وه.
"له‌رووى ته‌ندروستییه‌وه سه‌لامه‌ت نه‌بوون"
قایمقامییه‌تى هه‌ولێر دوو شوێنى ناودارى شیرینه‌مه‌نى له هه‌ولێر داخست
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیەتی هەولێر ده‌ڵێت، دوو شوێنى دروستكگردنى شیرینه‌مه‌نیان له‌هه‌ولێر داخستوون كه هه‌ردوو شوێنه‌كه به‌ناووده‌نگ بوون، به‌ڵام كاتێك لیژنه‌كانیان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن ده‌بینین هیچ یه‌كێك له‌م دوو شوێنه له‌رووى ته‌ندروستییه‌وه سه‌لامه‌ت نین.
ئه‌و دوو شوێنه‌ى داخراون بریتین له شیرینه‌مه‌نى (عامر الحمدانی) لە گەڕەکی رووناکی و شیرینه‌مه‌نى (حەسەن عەسەل الحمدانیە) لەسەر شەقامی 100 مەتری.
لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ بە سەرپەرشتی راستەوخۆی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و رێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو، سه‌ردانى ئه‌م دوو شوێنه‌یان كردووه.
قایمقامییه‌ت ده‌ڵێت، دوای پشکنین و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی شوێنەکان، ئەو دوو شوێنە بە هۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان و نەبوونی مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی و پاک‌وخاوێنی داخران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئەو شوێنانەشی کە مۆڵەتی کارکردنیان بەسەرچوو بوو یان کەموکوڕی تریان هەبوو، هۆشداریان پێدرا لە زووترین کاتدا سەردانی قایمقامیەتی ناوەندیی و لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و نەهێڵانى کەموکوڕییەکانیان.