وێنە؛ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
"گله‌یی زۆرمان ده‌هاته‌سه‌ر"
فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر سستمى گواستنه‌وه‌ى جانتاى گه‌شتیارانى نوێ دەکاتە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر سیستمى گواستنه‌وه‌ى جانتاى گه‌شتیارانى له‌ناو ته‌رمیناڵه‌كه‌ى نوێكرده‌وه چونكه به‌قسه‌ى فرۆكه‌خانه‌كه پێشتر گله‌یی و ره‌خنه‌ى زۆرى گه‌شتیارانیان رووبه‌ڕوو ده‌كرایه‌وه.
فرۆكه‌خانه‌كه ئاگادارییه‌كى بۆ گشت گەشتیار و هێلە ئاسمانیەکان، بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ باشترکردن و خێراترکردنی خزمەتگوزاری فرۆکەوانی و گەشتیاری، ئەمڕۆ لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستیان كردووه به جێبه‌جێكردنى پڕۆژەی گۆڕین و نوێکردنەوەی سیستەمی گواستنەوەی جانتاکان لە ناو تێرمینال هۆڵی هاتووان (ئەڕایڤل) لە فڕۆکەخانەکەمان.
ئه‌حمه‌د هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ده‌ڵێت، بە جێبەجێکردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانمان کە چەندین ساڵە گلەیی و ناڕەزایی زۆربەی گەشتیارانمانی لەسەر بوو كۆتایی پێدێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئه‌م پڕۆژه‌یه د بە مەبەستی باشترکردن و خێراترکردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی جانتای گەشتیارانه لەکاتی گەڕانەوەیان لە دەرەوەی وڵات بۆ فرۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر.
سیستەمەکە لە باشترین و نوێترین سیستەمەکانی هاوچەرخە لە بواری گواستنەوەی جانتاکان، ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە سێ مانگ مەزەندە دەکرێت تا کۆتایی هاتنی، داوا لە گشت گەشتیاران و هێلە ئاسمانیەکان كراوه هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەل تیمەکانیان و هەموو هەوڵێک دەدەن پێش ماوەی دیاریکراو پرۆژەکە تەواوبکرێت و بکەوێتە خزمەت گەشتیاران و هاوڵاتیان.