"دەستی دەستیمان پێدەکەن"

زیندانیانی سیاسی و کەسوکاریان لە هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای موچە دەکەن

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

زیندانیانی سیاسی و کەسوکاریان لە هەڵەبجە گردبوونەوە و دەڵێن، 12 ساڵە چاوەڕێی مووچە دەکەن کە بە وتەی خۆیان ژمارەیان لە هەموو کوردستان پێنج هەزار کەسە و تەنیا 270 کەسیان موچەیان هەبووە و ئەوانیش ئێستا موچەکەیان بڕاوە.

مەنیجە عەبدولڕەحیم خێزانی یەکێک لە زیندانیانی سیاسی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “لە 2013ـەوە هەوڵ و تەقەلامانە و دەچین بۆ هەولێر و سلێمانی بۆ ئەوەی موچەیەکمان بۆ ببڕنەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا تەنیا هەوییەکیان بۆ کردووین و هیچمان پێنەدراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چەند ساڵە دەستی دەستیان پێکراوە و لە دواجاردا وەعدیان پێداون، کە ئەم مانگی چوارە موچەیان بۆ ببڕنەوە و ئێستاش چاوەڕێن بە ئاواتەکەیان بگەن.

هاوکات عەبدوڵا عەبدولکەریم بە زاراوە شیرینە شارەزوورییەکی خۆی وتی، “لە نوگرە سەلمان سجن کریاگین، ئاوی زەهراویان داگینێ، عەزیەتی زۆریان داگین، مناڵمان لێ مردگە، خۆشکمان لێ مردگە، کوڕمان لێ مردگە و داوای حەقی خۆمان دەکەین.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

زیندانیانی سیاسی لە سلێمانی 492 پارچە زەویان وەرگرت

زیندانیانی سیاسی لە سلێمانی 492 پارچە زەویان وەرگرت

كەسوكاری ئەنفال و زیندانیانی سیاسی داوای موچە و زەوی د�...

كەسوكاری ئەنفال و زیندانیانی سیاسی داوای موچە و زەوی دەكەن