کەرکوک

گەنجێک لەناو باخچەیەکی گەڕەکی حوڕیە کوژرا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

گەنجێک لە ناو باخچەیەکی گەڕەکی حوڕیەی شاری کەرکوک کوژرا و بەپێی زانیارییەکان سێ لە هاوڕێکانی دەستگیرکراون.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، کاتژمێر 12 شەوی رابردوو گەنجێکی کورد بە ناوی (ح. ئ. ز) کە تەمەنی لە نێوان 20 بۆ 25 ساڵدا دەبێت، لەناو باخچەیەکی گەڕەکی حوڕیە کوژراوە، دوای ئەوەی لەگەڵ چەند هاورێیەکی بووەتە دەمەقاڵییان و لەو شوێنە بە فیشەک کوژراوە.
وتیشی، رووداوەکە لە سنووری بنکەی پۆلیسی عرووبە بووە و دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
هەروەها ئەوەشی باس کرد، لە شوێنی رووداوەکە سێ قەوانی فیشەک دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەکەی 964 وتیشی، ئێستا سێ لە هاورێیەکانی ئەو گەنجە دەستبەسەر کراون بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بەهۆی ئەوەی لە ساتی رووداوەکە لەگەڵیدا بوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

گەنجێک بە چەقۆ کوژرا