مام ئه‌حمه‌د شوكرانه‌ى خودا ده‌كات
هیلاکی ئیش و رۆژووگرتن بڕستى لێبڕیوه و ده‌ڵێت “مانگێکە گۆشتی سوورمان نەخواردووە”
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
ئه‌حمه‌د مه‌حمود، كاسبكارێكی ناو بازاڕى سلێمانییه له بەیانیان كاتژمێر هه‌شت له ماڵ دێته‌ده‌ره‌وه و چوارى ئێواره ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ڵێت “مانگانه ئه‌وه‌ى ده‌ستم ده‌كه‌وێت، بایی نیوه‌ى كرێى خانووه‌كه‌ى ناكات”.
پێشتر كرێكار بوو و وه‌ستاییشی كردووه، به‌ڵام له دواى راپه‌ڕینه‌وه كه چووه‌ته ناو ته‌مه‌نەوە ده‌ستى به كارى عه‌ماری كردووه له‌ناو بازاڕه‌كه‌دا.
مام ئه‌حمه‌د به 964ـى وت “شه‌ش سه‌ر خێزانین كوڕه‌كه‌شم دوو منداڵى شیره‌خۆره‌ى هه‌یه ئه‌وه ده‌بینه هه‌شت كه‌س و هه‌موو ئه‌م خێزانه‌م به عه‌مبارى به‌ڕێوه ده‌به‌م”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ده‌كات، دوو مانگه كرێی خانووى نه‌داوه و ناشتوانێت هه‌موو ئێواره‌یه‌ك پێداویستى بۆ ماڵه‌وه بكڕێت و بیباته‌وه به‌ڵكو هه‌فته‌ى دوو جار ده‌توانێت ئه‌م كاره بكات ده‌شڵێت “ماوه‌ى مانگێك ده‌بێت نه‌متوانیوه گۆشتى ئاژه‌ڵ بۆ ماڵه‌كه‌م ببه‌مه‌وه و خێزانه‌كه‌شم مانگێكه نه‌یانخواردووه”.
زۆر جاران پاره‌ى كڕینى نانێكی پێنه‌بووه، به‌ڵام مام ئه‌حمه‌د به‌و به‌شى خۆی رازیوه كه خودا پێى به‌خشیه‌وه و ده‌شڵێت “هه‌میشه شوكرانه‌ی خوداى گه‌وره ده‌كه‌م”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن