زێڕ و دۆلارە و دراوەکانى تر

یەدەگى دراوى بیانى عێراق 110 ملیار دۆلارە

964+

وریا فەتاح

راوێژکارێکى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکراى دەکات، یەدەگی دراوی بیانی عێراق بە 110 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت کە بەشدارن لە سەقامگیرى ئابوورى.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى وتووە،” یەدەگى دراوی بیانی عێراق یەکێکە لە گرنگترین پێوەرەکانی پاڵپشتی وەبەرهێنان، چ ناوخۆیی چ دەرەکی، هەر بۆیە عێراق ئێستا خاوەنى 110 ملیار دۆلارە کە دابەشکراوە لە نێوان زێر و دۆلار و دراوە بیانییەکاندا”.

وەک باسى دەکات، ئەم یەدەگانە بەشدارن لە بەهێزکردنی سەقامگیری ئابووریی گەورە، وایان لێدەکات ببێتە فاکتەرێکی بەهێز لە بەرامبەر هەڵاوسان و شۆکەکانی ئابووری جیهانی.

عێراق چەند تۆن یەدەگی زێڕی هەیە؟

عێراق چەند تۆن یەدەگی زێڕی هەیە؟