باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
لە هەولێر
ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی باڵا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئەنجامدەدرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە هەولێر كۆببنەوە.
بە قسەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشەوا هەورامانی، كە لە واڵی خۆی لە فەیسبوك دایناوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 16.3.2025 سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی و سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە.
“کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانە، هەروەها باس لە خۆئامادەکردنە بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکان و مامەڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵیاندا”، لە پۆستەكەی وتەبێژی حكومەتدا واهاتووە.
رۆژی 20.10.2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا، بەڵام تا ئێستا نە سەرۆكایەتی خولی نوێی پەرلەمان پێكهێنراوە، نەك كابینەی نوێی حكومەت.