مندالأن مه‌له‌ى تێداده‌كه‌ن
دروستبوونی زەڵکاوێک کێشە و گرفتی بۆ هاوڵاتیانى گه‌ڕه‌كێكی شاره‌زوور دروستكردووه
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئاو لە کۆڵانی گه‌ڕه‌كێكی شارەزوور کۆدەبێتەوە و به‌هۆیه‌وه زەڵکاوێك دروستبووه، منداڵان مه‌له‌وانى تێدا ده‌كه‌ن و شاره‌اونیش به‌نیازه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى خوێندن بۆیان چاره‌سه‌ر بكات.
گەڕەکه ناوى هەوارانه له سه‌نته‌رى قەزای شارەزوور.
حەمەومین، هاوڵاتیەکی دانیشتوی ئەو گەڕەکەیەو زیاتر لە 10 ساڵە ماڵى لەو کۆڵانایە ده‌ڵێت، هه‌ركاتێك تۆزێک باران ببارێت ئاو له‌و شوێنه کۆدەبێتەوە و دەبێتە زەلکاو.
حاجی مستەفاش كه دانیشتووى هه‌مان گه‌ڕه‌كه، هەمان کێشەی هەیە ، دەربارەی کۆبونەوەی ئاو لەکۆڵانەکە وتی “من پێنح ساڵە لەم کۆڵانەم هۆكارى كۆبوونه‌وه‌ى ئاوه‌كه بەشێکی مه‌نهۆڵەکان خۆڵ و خاشاکیان تێچووە ئاو لەکۆڵانەکدا کۆدەبێتەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌م شوێنه مەترسی بۆ منداڵان و هاوڵاتیانیش دروستكردووه، چونکە بەهاوین بوتە جێگای فڕێدانی زبڵ و خاشاک و کۆبونەوەی مێش و مەگەز بەهۆیەوە توشی نەخۆشی دەبن، بە زستانیش تۆزێک باران ببارێت تاوه‌كو کۆتایی وەرزەکە ئاو لێرە کۆدەبێتەوە.
964 پەیوەندی کرد بە سالار ئەحمەد رەشید سەرۆکی شارەوانی شارەزوور، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، کێشەى ئه‌م شوێنه ئه‌وه‌منده گه‌وره نییه و دوای ده‌ستپێکردنەوەی دەوام ئامێرەکان و ئەوەی پێویست بێت دەیبەن و بۆیان چارەسەر دەکەن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن