سنووری بەردەڕەش

هەشت کەس بە رووداوێکی هاتوچۆ بریندار بوون و هەندێکیان برینیان سەختە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

رووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری ناحیەی دارەتوو لە قەزای بەردەڕەش روویداوە ، وتەبێژی تەندروستی قەزایەکەش دەڵێت، هەشت کەس بە سەختی بریندار بوون .

ئەمشەو لە نزیک کاتژمێر 8:45 رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای بەردەڕەش – دارەتوو لە نزیک گوندی دووگوندان روویدا، سەرنشینەکانی لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا بوون، بە سەختی بریندار بوون.

نەشوان بەرزنجی، وتەبێژی تەندروستی قەزای بەردەڕەش بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوەکەوە، کە لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت بووە، هەشت کەس بریندار بوون و ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکدان و چارەسەری وەردەگرن.

وتیشی، بریندارەکان چوار پیاو و ژنێک و دوو منداڵ و دوو مێرمنداڵن، بەهۆی سەختی بڕینەکانیانەوە دوو لە بریندارەکان رەوانەی فریاکەوتنی هەولێر و دانەیەکیشیان رەوانەی قەزای ئاکرێ کراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی تیژڕۆیی 50٪ رووداوەکانی هات...

وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی تیژڕۆیی 50٪ رووداوەکانی هاتوچۆیان کەمکردووەتەوە