لە تەنیشت یەکترى سپاردەى خاک کران
چیرۆکى کوشتنى بە کۆمەڵى خێزانەکەى هەولێر
964+
عەبدولعەزیز خالند_ هەولێر
تەرمى ئەو چوار کەسە لە تەنیشت یەکترى سپاردەى خاککران کە شەوى رابردوو بە دەستى یەکێک لە ئەندامانى خێزانەکەیان لە هەولێر کوژران.
رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، پزیشکێکى بەناوبانگى شارى هەولێر، بەهۆى کێشەى لەگەڵ خێزانەکەى هەڵدەکوتێتە سەر ماڵە خەزوورى و تەقان لێدەکات، بەهۆیەوە، خێزانەکەى خۆى و خەسو و خەزورى و خوشکێکى هاوسەرەکەى دەکوژێت.
ئەم بەیانییە، چوار کوژراوەکە لە تەنیشتى یەکترەوە لە گۆڕستانى کەسنەزان، سپاردەى خاک کران.
بە وتەى کەسێکى نزیکى ئەو خێزانە، وەک عورفێک خێزانەکە هەموو پێنجشەممە لەسەر هەینییەک کۆدەبوونەوە و کاتێکى خۆشیان بەسەر دەبرد، بەڵام پێنجشەممەى دوێنێ جیاواز بوو و ئەو رووداوە ناخۆشەى لێکەوتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح