گرافیک؛ 964+
به زیاتر له 2.5 ملیار دینار ده‌كڕدرێت
بۆ یه‌كه‌مجار ئامێرى MRI بۆ نه‌خۆشخانه‌ى بلێ دابینكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه بۆ كڕینى ئامێری تیشکی رەنینی موگناتیسی MRI بۆ نه‌خۆشخانه‌ى بلێ له سنوورى قەزای مێرگەسۆ و به‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره ده‌بێته خاوه‌نى ئه‌م جۆره ئامێره.
بلێ شارەدێیەکى سەر بە شارۆچکەى مێرگەسوورە لە سنوورى ئیدارەى سۆران.
ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌نووسراوى ژماره 3505 له 13.3.2025 ده‌رچووه و بڕى دوو ملیار و 650 ملیۆن دیناریشی دابینكردووه بۆ كڕینى، له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2025 ـى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سۆران.
راگه‌یاندنى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ش بڵاویكردووه‌ته‌وه، دابینكردنى ئه‌م ئامێره کارئاسانی زۆر دەکات بۆ هاوڵاتیانی قەزاى مێرگه‌سۆر کە چیتر سەردانی شاری سۆران نەکەن بۆ گرتنی وێنەی تیشکی رەنینی موگناتیسی.
ده‌شڵێت “دوای گرتنەبەری رێکارەکانی کارگێری و تەندەرکردن ئامێرەکە لە ماوەیەکی نزیک دابین دەکرێت”.
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ش بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سۆران رایگەیاند، هەموو پێداویستییەکانی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکانیان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری بلێ دابینكردووه، ئه‌مه‌ش لە پێناو باشتر خزمەتکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانه له سنوورى ئه‌م قه‌زایه.