"300 کەس ماون موچە وەربگرن"

خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشینانی پێنجوێن شەممە بڕۆن موچە وەربگرن؛ بانک کراوەیە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بانکی پێنجوێن خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشینیان ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژی شەممە سەرەڕای پشوو، موچە دابەش دەکەن و دەتوانن سەردانیان بکەن.

ئازاد ئەحمەد بەڕێوەبەری بانکی پێنجوێن بە 964ـی وت، موچەخۆران پارەیان پێنییە و دەیانەوێت لەوە زیاتر دوانەکەون لە وەرگرتنی موچەکانیان، بۆیە بڕیاریانداوە رۆژی شەممە 15.3.2025، ئەگەرچی پشووی فەرمییە، دەرگای بانک بکەنەوە و موچە دابەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی سێ هەزار موچەخۆر لە بانکی پێنجوێن موچە وەردەگرن، لەو ژمارەیەش 700  کەسیان خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشینن کە ئەمڕۆ 400 کەسیان موچەکانیان وەرگرتووە.

ئازاد ئەحمەد داوایشی لە خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کرد، رۆژی شەممە سەردانیان بکەن و موچەکانیان وەربگرن بۆ ئەوەی قەرەباڵغیش دروست نەبێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

خانەنشینان موچەیان وەرگرت و هاوڵاتییەکیش لە مردن رزگا...

خانەنشینان موچەیان وەرگرت و هاوڵاتییەکیش لە مردن رزگار کرا

خانەنشینانی پێنجوێن هەینی و شەممە بڕۆن بایۆمەتری بکەن

خانەنشینانی پێنجوێن هەینی و شەممە بڕۆن بایۆمەتری بکەن