%3ی گازی جیهان لێرەیە

روسیا بۆ نەوت و گازەکەی هەرێمی کوردستان دێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمپانیاکانی روسیا ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی وەبەرهێنان لە بواری نەوت و غاز لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، لە حاڵێکدا یەدەگی نەوتی هەرێمی کوردستان بە 45 ملیار بەرمیل نەوتە دەخەمڵێندرێ.

هەر ئەوەندەش نا، بە گوێرەی راپۆرتێک هەرێمی کوردستان خاوەنی 200 ترلیۆن یەدەگی گازە، کە 3%ی غازی هەموو جیهان دەکات.

پێگەی ئۆیڵ پرایس کە زانیاری لەبارەی جموجوڵەکانی کەرتی وزە دەزانێ و بڵاودەکاتەوە و بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری وزەی روسیا دەڵێ، ئەو وڵاتە ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی وەبەرهێنانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان دوای ماوەیەک لە دابڕان.

لە ساڵی 2017 وە کۆمپانیای رۆسنەفتی روسی سێ رێککەوتن نامەی گەڕان بەدوای نەوت لە هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە و کارەکانی پێنج بلۆکی نەوتی ناوچەکە لەخۆدەگرێت و یەدەگی نەوتی پێنج بلۆکەکە بە زیاتر لە 670 ملیۆن بەرمیل خەمڵێندراوە.

لە راپۆرتەکەدا زانیاری لە سەرچاوەیەکی یەکێتیی ئەوروپا وەرگیراوە کە دەڵێت، هەر روسیا نا بەڵکو ئاراستەیەک هەیە تا کۆمپانیا رۆژئاواییەکانی دیکەی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.

لە کەرکوک بیرە نەوتێک ژیانی چەند کارمەندێک دەخاتە مەتر...

لە کەرکوک بیرە نەوتێک ژیانی چەند کارمەندێک دەخاتە مەترسییەوە