بوومەلەرزەیەک لە هەولێر و دهۆک و سۆران هەستی پێکرا

964+

ژووری هەواڵ

بەپێی زانیاری ئەو سایتانەی چاودێریی بوومەلەرزە دەکەن، بوومەلەرزەیەك كەمێك پێش ئێستا روویداوە، چەقی بوومەلەرزەکەش لە ناوچەی سێ سنوور بوور لە هەکاری کە دەکەوێتە نێوان باکوور و باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و گوڕەکەی 4.8 پلەی رێختەر بووە بە قووڵایی چوار کیلۆمەتر.

هاوكات پەیامنێری 964 لە دهۆك زانیاریی ئەوەی گەیاند، لە پارێزگای دهۆك و لە قەزاكانی شێخان و بەردەڕەش بە شێوەیەكی تەواو هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە.

پەیامنێری 964 لە سۆران لای خۆیەوە زانیاریی ئەوەی گەیاند، بوومەلەرزەكە لە سۆران و رواندز بە روونی هەستی پێكراوە