باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
هۆکار چییە؟
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دواخرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە 11.3.2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق “پەرلەمان” دواخستنی دانیشتنی خۆی راگەیاند.
بەشی راگەیاندنی پەرلەمان لە راگەیەندراوێکی کورتدا رایگەیاند: پەرلەمان دانیشتنی خۆی بۆ كاتێكی دیكە دواخست، ئەمەش بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی پێویستی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوەكە و نیسابی یاسایی تەواو نەكرا.
راگەیاندنی پەرلەمان لە كاتێكی زووتری ئەمڕۆشدا رایگەیاند، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنەکەی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخست، بەڵام وادیارە نیسابەكە هەر تەواو نەكرا، بۆیە دانیشتنەكە دواخرا.