لە كوردستان هێشتا پشوو نییە

عێراق یادی كیمیابارانی هەڵەبجەی كردە پشووی فەرمی

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەبۆنەی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە و تاوانەكانی دیكەی رژێمی بەعس، پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمینداریەتیی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، “بڕیاردرا بە راگرتنی دەوامی فەرمی رۆژی یەکشەممە 16ی ئاداری 2025، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی ئەو تاوانانەی کە رژێمی بەعس دژی گەلی عێراق ئەنجامیدان، کە بریتی بوون لە کۆمەڵکوژییەکانی (هەڵەبجە، ئەنفال، گۆڕی بەکۆمەڵ، راپەڕینی شەعبانی، تیرۆركردنی زانایان و بەئامانجگرتنی حزبەكانـ.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “ئەمە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (1/یەکەم/ل)ی یاسای پشووی فەرمی ژمارە (12)ی ساڵی 2024 دێت”.

ئەمە لە كاتێدایە هێشتا لە هەرێمی كوردستان ساڵڕۆژی یادی كۆمەڵكوژییەكانی هەڵەبجە و ئەنفالەكان نەكراون بە پشووی فەرمی و تەنیا ماتەمین و رێوڕەسمی بۆ سازدەكرێت.

شاندێکی هەڵەبجە نامەیەکیان بۆ بەپارێزگابوون دایە سەرۆ...

شاندێکی هەڵەبجە نامەیەکیان بۆ بەپارێزگابوون دایە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق