ئۆتۆمبیلەکەی وەرگەڕاوە

لە نێوان تەقتەق و کۆیە گەنجێک گیانی لەدەستدا

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

بەمشەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی کۆیە-تەقتەق گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ گیانی لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

رووداوەکە لە لە نزیک بازگەی تۆپزاوا روویداوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی تێیدا گەنجەکە گیانی لە دەستداوە جۆری تۆیۆتا کامری بووە و وەرگەڕاوە.

نەشئەت محەمەد، لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید، بە 964ـی وت، گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ لە رووداوەکە گیانی لە دەستداوە بە ناوی “سەروەر فەیسەڵ”.

هەروەها، کەسێکی دیکەش کە لەگەڵی بووە برینداربووە، هەردوو قوربانی خەڵکی گوندی مەرجانی سەر بە قەزای تەقتەقن.

تاوەکو ئێستا وردەکاری هۆکاری روودانی رووداوەکە لە لایەن هاتوچۆوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لەو شوێنەی رووداوەکە روویداوە رێگەیەکی راست و بێ پێچە گومان دەکرێت بەهۆی تیژڕەوییەوە رووداوەکە روویدابێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

رێگایەکی تایبەت بە تانکەر و بارهەڵگرەکان لە کۆیە دروست...

رێگایەکی تایبەت بە تانکەر و بارهەڵگرەکان لە کۆیە دروست دەکرێت