لە هەندێک شوێن بارانی بەلێزمە دەبێت

ئەم دوو رۆژەش کەشەکە تەڕ و باراناوی دەبێت

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ و سبەینێش ناوبەناو بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام لە سبەی شەوەوە شەپۆلەکە کۆتایی دێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 9.3.2025 بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئاسمانی کوردستان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین و گەرمیان لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ، ناو بەناو باران بارینى کورت خایەن و هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت.

بۆ سبەی دووشەممەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێ بە گشتى و پاشنیوەڕۆ ئەگەرى باران بارین لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم هەیە، لە هەندێک شوێنێش لێزمەبارانی کورتخایەن دەبێت، دواتر لە شەودا ئەم شەپۆڵە بارانبارینە کۆتایی دێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەی پلەی گەرما لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەى سیلیزى

سلێمانى: 20 پلەى سیلیزى

دهۆک: 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى

سۆران: 15 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى

بە درێژایی ئەمڕۆ و سبەینێش بەفر و باران دەبارێت 

بە درێژایی ئەمڕۆ و سبەینێش بەفر و باران دەبارێت 

کەشناسی: ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی: ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە وشکە سەرماکە دەمێنێ

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە وشکە سەرماکە دەمێنێ