بەشێک لە پارە گەڕێندراوەکانی دزی سەدە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سودانی پیشاندەدرێت _ وێنە: ئەنجومەنی وەزیران
پلەیان هەبووە
لە کوەیت دوو تۆمەتباری دیکەی دزی سەدە دەستگیرکران
964+
ئەحمەد مستەفا
دوو تۆمەتباری دۆسیەی دزی سەدە لە کوەیت دەستگیر کران، هەروەها لەلایەن وڵاتەکەوە رادەستی عێراق کراونەتەوە، دەستەی دەستپاکی دەڵێ، هەوڵە نیشتمانییەکان بووە بەهۆکاری ئاشکرابوونیان.
دوو کەسەکە یەکێکیان بەڕێوەبەری کارگێڕیی بووە لە کۆمپانیا تایبەتەکان بۆ بازرگانی و گرێبەستی گشتی سنووردار بووە، ئەوەی دیکەیان بریکار.
دەستەی دەستپاکی دەڵێت، رێکارەکانی دۆزینەوە و گەڕانەوەی تۆمەتباران، بەم شێوەیە بوو؛ سەرەتا فایلی تۆمەتبارەکان رادەستی داواکاری گشتی کرا و دوای بەدواداچوون و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەنێویشیاندا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆ و هەوڵەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە کوەیت، هەڵمەتی گەڕان بە دوای تۆمەتباران لە کوەیت دەستی پێکرد و دەستگیر کران.
لە ساڵی 2022 و لەسەردەمی کابینەکەی مستەفا کازمی دزیی سەدە ئاشكرا بوو، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە سێ تریلیۆن و 700 ملیار دینار لەو پارانەی بەناوی سپاردەی باجەکانەوە لە بانک دانراوە، دواتر دەستەی دەستپاکی عێراق ناوی ژمارەیەک تۆمەتبار و نزیکەی شەش تریلیۆن و 500 ملیار دیناری وەک دزییەکە ئاشکراکرد.
