سۆران
شوێنی ئیسراحەتی ماڵێک سووتا و 100 فیشەک رزگار کرا
964+
توانا نەقی
لە قەزای ناوەندی سۆران بەهۆکارێکی نادیار بەشێکی ماڵێک ئاگری گرت ئەو بەشی ماڵە شوێنی پشوودان بووە و پێکاهاتووە لە ژوورێک.
ئەمڕۆ شەممە بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، دوای ئاوەی ئاگادار کرانەوە لەوەی ئاگرێک کەوتووەتەوە لە شوێنی کاتبەسەربردنی ماڵێک لەلایەن تیمەکانیانەوە توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت و زیانەکان کەمتر بکرێنەوە.
دەشڵێت، لە رووداوەکەداو وەک لە وێنەکانیشدا دیارە توانیویانە 100 فیشەک کە لەو ژوورە بووە پێش ئەوەی بتەقنەوە رزگار کراون.
تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.